سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆنی رووسیا کە ناسراوە بە رەخنەگرە تووندەکەی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا، دوای چاکبوونەوەی گەڕایەوە مۆسکۆ.
ئەلێکسی ناڤاڵنی لە مانگی ئابی 2020، دوای ژەهرخواردکرانی، گەیێندرایە بەرلین، لەو کاتەشەوە لە ئەڵمانیا چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.
ناڤاڵنی لە ئەڵمانیا لە نەخۆشخانەی چاریتەی بەرلین چارەسەری وەردەگرت، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی کانوونی دووەم گەڕایەوە مۆسکۆ.
ئەو سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆنی رووسیا لە فڕۆکەخانەی بەرلین پێش ئەوەی گەشتەکەی بەرەو مۆسکۆ بکات، لەلایەن رۆژنامەڤانانەوە پرسیاری ئەوەی لێ کرا "ئاخۆ هیچ ترسی لەوە نییە لە مۆسکۆ دەستگیر بکرێت؟" گوتی "نەخێر ناترسم، من بێتاوانم".
No comments:
Post a Comment