پرس میدیا
بێنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، رایگەیاند له ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌له ده‌كه‌ن بۆ دابینكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی.
له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ستیڤین مونوچین كه به سه‌ردانێكی فه‌رمی له ئیسرائیله، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهۆ سوپاسی رۆڵی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپی كرد له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئیمارات، به‌حره‌ین، مه‌غریب و سودان.
ناتانیاهۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه گومانی له‌وه نییه وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ده‌گه‌نه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌بیب بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان.
ناتانیاهۆ به پێویستی زانی كه گوشارخستنه سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌رده‌وام بێت وگوتی: "گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌له بكه‌ن بۆ دابینكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی. ئه‌مه (رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی) مۆڵه‌ته‌كه و كارێكی ده‌به‌نگانه‌یه".
ستیڤین مونوچین'یش به پێویستی زانی له ئه‌گه‌ری دانوستان له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران پێویسته راوێژ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بیدا بكرێت و داوای كرد ئێران واز له‌و كرده تیرۆریستیانه بهێنێت كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی هاوسێی.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق