پرس میدیا
قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئارایشتگایەکی خانمان بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاند، کردنەوەی ئەو ئارایشتگایە لە هەمان رۆژی داخستنی، هەواڵێکی بێ بنەمایە و دوورە لە راستییەوە.
لە روونکردنەوەکەدا ناوی ئارایشتگاکە براوە کە لە شاری هەولێرە، ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو ئارایشتگایە هاوشێوەی شوێنەکانی دیکە داخراوە و سزای پێبژاردنی بە بڕی یەک ملیۆن دینار بۆ کراوە.
روونکردنەوەکە دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کچە مۆدێلێک بە ناوی جیهان هاشم هات کە تێیدا دەڵیت"با بزانین ئارایشتگاکە داخراوە یاخود نا؟" لە کاتێکدا ئەو ئارایشتگایە بەهۆی سەرپێچیی رێنماییەکانی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، لەلایەن قایمقامیەتەوە بڕیاری داخستنی بۆ دەرکرابوو.
قایمقامیەتی هەولێر دەشڵیت، هەر شوێنێک کە دایدەخەن بەپێی بەیانی ژمارە 52ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆیە کە لە 24ی تشرینی یەکەمی 2020 دەرچووە و مامەڵە لەگەڵ سەرجەم ئەو شوێنانە دەکرێت کەوا دەبنە ھۆی دروستبوونی قەرەباڵخی و بەرکەوتنی زیاتری ھاووڵاتییان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق