پرس میدیا
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، خۆیان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە ئامادە کردووە و بڕیارە ھەفتەی داھاتوو خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای فەرمی حیزبەکەی وتووە "پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ٢٠٢١ گەیشتووەتە پەرلەمانی عێراق و بڕیارە ھەفتەی داھاتوو خوێندنەوەی یەکەم بۆ ئەو پڕۆژەیاسایە بکرێت، کە پشکی کوردیشی تێدایە".
ڤیان سەبری دەڵێت: "وەکو فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان خۆمان بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بودجە ئامادە کردووە و دەستپێشخەریمان کردووە و دەمانەوێت سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان لەبارەی ئەو پڕۆژەیاسایەوە یەکهەڵوێست بن، بۆ ئەوەی بتوانین پڕۆژەیاساکە لە بەرژەوەندیی کورد تێپەڕێنین".
دوای گەیشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ئەمساڵ، پەرلەمانی عێراق کە بڕیار بوو لە سەرەتای ئەم مانگەوە بکەوێتە پشوو، پشووەکەی ھەڵوەشاندەوە بە ھۆی گەیشتنی بودجە بۆ پەرلەمان، بۆ ئەوەی بتوانن پەسەندی بکەن.
No comments:
Post a Comment