بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە رایگەیاند، بەهۆی کێشەی زەوی و زارە لە گوندی ئەشکەوت سەقای سەر بە ناحیەی دێگەڵە چوار کەس کوژران کە سیانیان باوکێک و دووکوڕن.
عەلی عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە رایگەیاند:" بەهۆی کێشەی زەوی و زار لە نێوان دوو بنەماڵەدا لە لە گوندی ئەشکەوت سەقای سەر بە ناحیەی دێگەڵە شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا دروست بووە و بە هۆیەوە چوار کەس کوژراون کە سیایان باوکێک و دوو کوڕن و لە بنەماڵەکەی دیکەش کوڕێک کوژراوە و باوکێک و کەسێکی دیکەش بریندار بوون".
راشیگەیاند، لە ئێستاشدا تەرمی کوژراوەکان و بریندارەکان رەوانەی شاری هەولێر کراون.
بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە وتیشی:" دوای ئەوەی بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ هەولێر، لە ناو نەخۆشخانەکە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوانیاندا دروست بووەتەوە بە هۆیەوە ژنێک بریندار بووە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق