پرس میدیا
درەنگانێکی شەوی چوارشەممەی رابردوو، لە گەڕەکی عەدەن باشووری شاری کەرکووک ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک دزرا و تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، رایگەیاند "درەنگانێکی شەوی چوارشەممە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس لەگەڕەکی عەدەن باشووری شاری کەرکووک دزراوە و تائێستا ئۆتۆمبێلە دزراوەکە نەدۆزراوتەوە".
عامر نوری وتیشی: "ئەو ئۆتۆمبێلەی پۆلیس کە دزراوە ئۆتۆمبێلی تایبەتە لەجۆری متسیۆبۆشی مۆدێل ٢٠٠٥ تابلۆ بەغدایە و لەپێش ماڵی کارمەندێکی پۆلیس دزراوە و گەڕان بۆ دۆزینەوەیشی بەردەوامە بەڵام تا ئەم ساتە نەدۆزراوەتەوە".
وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک باسی لەوەیشکرد "ئۆتۆمبێلێکی زۆر ھەن کە موڵکی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکووکن بەڵام تایبەتن و بۆ دەوامی فەرمی بەکاری دەھێنین و ئەمەیشی کە دزراوە لەسەر ساڵنامەکەی نووسراوە کە خاوەنداریەتییەکەی بۆ پۆلیس دەگەڕێتەوە، بەڵام رەنگ و شێوازی ئۆتۆمبێلەکە نەگۆڕاوە و بەتایبەت ماوەتەوە".
No comments:
Post a comment