پرس میدیا
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، دەبێت بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە دەرکردنی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق جێبەجێ بکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە یەکەمین ساڵیادی کوژرانی جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەھدی موھەندیس و فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی وتارێکی پێشکەش کرد.
فالح فەیاز رایگەیاند بەچەند رێگایەک وەڵامی تاوانی کوژرانی ئەبو مەھدی موھەندیس و قاسم سولەیمانی دراوەتەوە یەک لەو رێگایە دەرکردنی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە کە داوای دەرکردنی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکات و وتی:"دەبێت بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە دەرکردنی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق جێبەجێ بکرێت".
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، باسی لەوەشکرد حەشدی شەعبی دامەزراوێکی فەرمییە و وتی: "ئێمە لەگەڵ توندئاژۆیی نیین، بەڵام بەرگریی لە بەرژەوەندییەکانمان دەکەین".
لە سێی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو لە ئاکامی ھێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەھدی موھەندیس و فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی لە بەغدا کوژران.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق