پرس میدیا
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند لە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوودا، ٨٨ ملیۆن و ٢١١ ھەزار و ٧٥٠ بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە کە داھاتەکەی چوار ملیار و ٢٣٥ ملیۆن و ٣١٣ ھەزار دۆلار بووە".
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پشت بەستن بە ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، کۆی گشتیی داھاتی نەوتی ھەناردەکراو بۆ مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو، بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە کۆی بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوودا، گەیشتووەتە ٨٨ ملیۆن و ٢١١ ھەزار و ٧٥٠ بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە کە داھاتەکەی چوار ملیار و ٢٣٥ ملیۆن و ٣١٣ ھەزار دۆلار بووە.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوودا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ٨٥ ملیۆن و ١٩٥ ھەزار و ٦٠٨ بەرمیل بووە کە داھاتەکەی چوار ملیار و ٨٩ ملیۆن و ٤١ ھەزار دۆلار بووە.
باس لەوەشکراوە کە بڕی نەوتی ھەناردەکراوی کەرکووک لەڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە، گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ١٦ ھەزار و ١٤٢ بەرمیل کە داھاتەکەی ١٤٦ ملیۆن و ٢٧٢ ھەزار و ١١٢ دۆلار بووە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوودا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە ٤٨ دۆلار و یەک سەنت فرۆشراوە.
No comments:
Post a comment