ڕووسیا ئامادەیی نیشانداوە S-400 بە ئێران بفرۆشێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ڕووسیا ئامادەیی نیشانداوە S-400 بە ئێران بفرۆشێت

ڕووسیا ئامادەیی نیشانداوە S-400 بە ئێران بفرۆشێت

پرس میدیا
بەپێی ماڵپەڕى ناشناڵ ئینتێرێست، سەرەڕایی بەرهەڵستکارى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، پێدەچێت مۆسکۆ زۆر نزیکبوبێتەوە بۆ رێککەوتن لەگەڵ تاران سەبارەت بە فرۆشتنى موشەکى بەرگرى هەوایی پێشکەوتوى ترایەمف S-400 . 

ئەم هەنگاوەى رووسیاش، دوابەدواى لابردنى گەمارۆى چەک دێت لەسەر ئێران لە مانگى ئۆکتۆبەرى 2020 لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە. 

لێڤان جاگاریان کە باڵیۆزى رووسیایە لە ئێران، وتویەتى کە رووسیا لە ئەمریکا ناترسێت و لەم بوارەشدا پابەند دەبەن بە بەڵێنەکانیان بەرامبەر بە ئێران. بەڵام، لەم بارەیەوە ئەمریکا هۆشیارى داوە بەوەى کە پێدانى چەک بە ئێران دەبێتە هۆکارى دزەپێکردنى بۆ وڵاتانى دراوسێی وەکو عێراق، لوبنان و یەمەن کە بوونەتە جێی ململانێ و ئێران پاڵپشتى گروپە میلیشیاکان دەکات. 

ئەم سیستەمە هەڵدەستێت بە پارێزگاریکردن لەکاتى لێدانى هەواییدا، بەتایبەتیش ئەو هێرشانەى کە بە موشەکى کروز، موشەکى تاکتیکى، موشەکى بالیستى و موشەکى مەودا مامناوەند دەکرێت، ئەمەش، لە ژینگەیەدا کە شەپۆلە رادیۆییەکانى تیادا جام دەکرێت. 

ئەم سیستەمە بە یەکێک لە پێشکەوتوترین سیستەمە بەرگرییەکان لە دژى فڕۆکە لە ئاستى جیهاندا دادەنرێت، کە دەتوانێت لە دژى دامەزراوە زەمینییەکان بەکاربهێندرێت. 

هاوکات، S-400 تواناى بە ئامانجکردنى لە دوورى 400کم هەیە و خێراییەکەشى شەش هێندەى خێرایی دەنگە و دەتوانێت بە بەرزى 30کم ئامانجى خۆى بپێکێت. 

بە دەستکەوتنى ئەم سیستەمە، ئێران دەتوانێت رووبەڕووى تواناى فڕۆکەکانى رۆژئاوا ببێتەوە، تەنانەت فڕۆکەى شەڕکەرى پێشکەوتووى F-35.

No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©