پرس میدیا
وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند، ئاماری هەناردەکردنی نەوت بۆ مانگی کانوونی دووەم بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، نزیکەى ٨٩ ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەناردووە کردووە و کۆی داهاتەکەشی زیاتر بووە لە چوار ملیار و ٧٣٠ ملیۆن دۆلار.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتى نەوتى عێراق ، کۆى ئەو نەوتە خاوەى لە کێڵگەکانى ناوەڕاست و باشوری عێراق بۆ مانگی کانوونی دووەم هەناردە کراوە، زیاتر لە ٨٥ ملیۆن و ٨٧٠ بەرمیل بووە.
هەروەها ئەوەش هاتووە هەناردەى نەوتى کێڵگەکانى کەرکوک لە رێگەى بەندەرى جەیهان زیاتر لە سێ ملیۆن و ٥٢ هەزار بەرمیل بووە.
وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاندووە، تێکڕاى هەناردەى نەوتی رۆژانە، دوو ملیۆن و ٨٦٨ هەزار بەرمیل بووە، تێکڕاى نرخی هەر بەرمیلێکیش، زیاتر لە ٥٣ دۆلار بووە.
No comments:
Post a Comment