ئیسماعیل
خۆزگە یەکگرتوو سیاسەتی نەکردایەو تێکەڵ بەو دونیا ناشیرینەی سیاسەت نەبوایە، خۆزیا هەرکاری خێرخوازی بکردایە، خۆزیا هەرپارەی بۆ بێ باوکان پەیداکردایە، خۆزیا هەرمزگەوت و قوتابخانەو نەخۆشخانەی دروستکردایە، ئاخر ڕابیطەی ئەوسا یەکەم ڕێکخراوبوون کە قوتابخانەو نەخۆشخانەیان کردەوە،ئەوکاتەی یەکێتی وپارتی یەکتریان دەکوشت ڕێکخراوەکەی یەکگرتوو، موچەی بۆ بێوەژن و مناڵی ئەو قوربانیانە دەبڕیەوە، ئەو گوندانەی لەبەر شەڕی ناوخۆ چۆڵ دەکران، ئەوان پرۆژەی ئاو مزگەوتیان بۆ دروست دەکرد، وەک هاندانێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی گوندەکە، بەڵام بەداخەوە کەبوونەسیاسی دڵسۆزترینیان چونە پەڕلەمان و نەهاتەوە، نەک هەرئەوەبەڵکو ڕەنگی دەسەڵاتیشی لێنیش واتە زەرد هەڵگەڕا ! بانگخوازەکانیان بونە بازرگان، مەلاکانیان بونە ئەفەندی و مەندیلیان فڕێدا ! مامۆستا جەعفەرو حسن شەمێرانی چەند جوانن کەنەبونەتە هیچ، چەند ناشیرین و ورگ زلن ئەوانەی چونە هەولێرو نەهاتنەوە بۆ زێدی خۆیان... یەکگرتوو تکایە ئاوڕێک لەڕابردو بدەوەو لایەک لەو ئاینە بکەرەوە کەبانگەوازی بۆدەکەیت، بزانە وەزیری دەوێت یان یان بانگخواز، بزانە مامۆستای دەوێت یان پەڕلەمانتار، بزانە کۆڕو سیمینارو وانەی شەوانی دەوێت یان بەشداربون لەلیژنەکانی ناوپەڕلەمان، کوا پێمان بڵێ چیتان لەسیاسی بوون چنییەوە؟ بەڵکو کەبونە سیاسی زۆر شتتان لەدەستادا بەرچاوترینیان ئەوەیە ئێستا ئەوەنەی هەڵپەی کورسیتانە ئەوەندە هەڵپەی میمبەرتان نییە......
No comments:
Post a Comment