پرس میدیا
ژمارەیەك لە فراكسیۆنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەنگدان بە پارێزگاری نوێی شارەكەیان بایكۆت كرد.
كەمێك لەمەوبەر كاندیدەكانی پۆستی پارێزگاری هەولێر گەیشتونەتە ئەنجوومەنی پارێزگا و بڕیارە لە كاتژمێر 10.30 خولەك دانیشتنی ئەنجوومەن دەستپێبكات.
بەپێی زانیارییەکان هەریەكە لە فراكسیۆنەكانی گۆڕان و یەكگرتوو و كۆمەڵ و سەربەخۆكان بایكۆتی كۆبوونەوەیان كردووە و رەتیدەكەنەوە دەنگ بدەن، هاوکات فراکسیۆنی یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن، بەڵام لەسەر دەنگدانیان بە کاندیدەکەی پارتی یەکلانەبوونەتەوە.
وا بڕیارە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەنگدان بۆ سێ كاندیدی پۆستی پارێزگاری هەولێر ئەنجام بدات كە تا ئێستا بەهێزترینیان ئومێد خۆشناوە كە كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانە.
No comments:
Post a Comment