پرس میدیا
هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم كێشه‌یه‌كی قوڵه بۆ ئێستا و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌شه بۆ ئاینده و پێویستی به چاره‌سه‌ری خێرا هه‌یه.
ئه‌و ئه‌ندامه كورده‌ی لیژنه‌ی دارایی راشیگه‌یاندووه كه ئێستا كاتیه‌تی چه‌ند قسه‌یه‌كی ڕاشكاو هه‌م بۆ مێژو هه‌م بۆ رایگشتی خه‌ڵكی كوردستان یاداشت بكه‌ین
یه‌ك: حكومه‌تی هه‌رێم به‌هه‌مان نه‌فه‌س و نیه‌تی ساڵی 2019 دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كا بۆ پشكی هه‌رێم له موازه‌نه‌ی 2021دا، بێ ئاگا له‌وه‌ی رۆژ نیه په‌رله‌مانتاران پێمان نه‌ڵێن وه‌ك 2019 نابێ وهعدتاندا نه‌وت راده‌ست بكه‌ن و نهتانكرد. راسته هاتوچۆی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا زیادی كردوه ئه‌وه‌ش كارێكی باشه به‌ڵام نیه‌ت و ئاماده‌ییان بۆ راده‌ستكردنی نه‌وت هه‌مان عه‌قڵیه‌تی 2019 یه
دوو: نه‌وت چه‌قیی ئه‌ساسی كێشه‌ی ئێمه‌یه له‌ناو موازه‌نه‌دا،.و بێ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه پشكی هه‌رێم یه‌كلا نابێته‌وه، له كاتێكا پێشتر زۆربه‌ی به‌رپرسه باڵاكانی هه‌رێم له لێدوانیی ره‌سمی و ناره‌سمیی خۆیان و دامه‌زراوه‌كانیاندا ده‌یانگوت ئاماده‌ین هه‌مو نه‌وته‌كه راده‌ست بكه‌ین، یاخود با هه‌موی سۆمۆ بیفرۆشێ ئێستا ده‌ڵێن راده‌ستی ناكه‌ین.
سێ: مه‌له‌فی نه‌وتی هه‌رێم جیایه له فرۆشتن و گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له لایه‌ن سۆمۆوه، ئه‌گه‌ر عێراق بڵێ هه‌مو مه‌له‌فی نه‌وتی هه‌رێممان ده‌وێت، ئه‌مه ده‌ستوری نیه و هه‌ركات خرابێته ڕوو ئێمه یه‌كه‌م كه‌س بوین كه ره‌تمانكردۆته‌وه، چونكه له‌ده‌ستوردا هه‌رێم مافی هه‌یه كه به‌شداربێت له ئیداره‌دانی مه‌له‌فی نه‌وت و له‌و روه‌وه مادده‌ی 112 ڕوونه، به‌ڵام وه‌ك له وه‌زیری نه‌وت گوێبیست بوین له دانیشتنی فه‌رمییدا، ئه‌وان به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ئیشرافیی كێڵگه نه‌وتیه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ن، ئیداره‌ی ئه‌و كێڵگه نه‌وتیانه لای وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ده‌مێنێته‌وه، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق زیاتر كێشه‌یان له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه و فرۆشتنی هه‌یه. به‌ڵام له روی ده‌ستورییه‌وه وه‌ك چۆن ناكرێ به‌غدا داوای هه‌مو مه‌له‌فه‌كه بكا و بڵێ هه‌رێم هیچ په‌یوه‌ندی پێوه نه‌بێ، ناشكرێ له ده‌وڵه‌تێكی ئیتیحادیدا حكومه‌تی فیدراڵ ئاگاداری له ده‌رهینان و گواستنه‌وه و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمێكی ناو ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی سفر بێت و ئاگای له هیچ شتێك نه‌بێت.
چوار: عه‌قڵیه‌تێك له به‌غدا و له هه‌ولێریش هه‌یه كه باوه‌ری به سیاقاتی كاری ده‌وڵه‌تیی نیه، باوه‌ری به ده‌ستور نیه هه‌ر وه‌ك دروشم باسی ده‌كه‌ن
مۆدێلی فیدراڵی نه‌گه‌یشتوه و هێشتا كه‌ڵكه‌ڵه‌ی عه‌قڵیه‌تێكی مه‌ركه‌زی له مێشكیدایه ئه‌وه‌شمان به زه‌قی و به‌ده‌نگی به‌رز له كۆبونه‌وه‌كاندا پێگوتون.
پێنج: هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده هه‌یه وا چه‌ندین جاره هه‌رێم تێی ده‌كه‌وێت، هه‌ركات نرخی نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه بێمنه‌تی به قسه‌كانیه‌وه دیار ده‌بێت، ئه‌م چه‌ند رۆژه كه نه‌وت به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌جوڵێ ئاشكرا نه‌فه‌سیان گۆڕاوه، بێ ئاگا له‌وه‌ی گریمانه‌ی ئه‌وه به‌هێزه كه ماوه‌یه‌كی تر بۆ نزیكی په‌نجا دابه‌زێته‌وه.
شه‌ش: با ڕون بێ كه له‌سه‌ره‌تای گفتوگۆكانیی موازهنهوه ئێمه داكۆكی له‌و ده‌قه ده‌كه‌ین كه له حكومه‌ته‌وه هاتوه بۆ پشكی هه‌رێم. له گفتوگۆكاندا، له دیدار و كۆبونه‌وه‌كاندا ئێمه داكۆكیكاری سه‌ره‌كی بوین له تێكرای مافه دهستورییهكانیی هه‌رێم، به‌ڵام به خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن و زانیاری لامان ڕونه كه هه‌رێم ستراتیژی یه‌كه‌می رێكه‌وتن نیه، له حاڵه‌تێكدا هه‌رێم رێكه‌وتنی ره‌تكرده‌وه، بێگومان ئێمه رێگه چاره‌ی ده‌ستوری و هه‌ر پێشنیارێك بزانین له خزمه‌تیی خه‌ڵكی هه‌رێمدایه رهتیناكهینهوه.
هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئامانجی هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش جگه له گوتنی راستیی هۆشدارییه به حكومه‌تی هه‌رێم كه ئاگاداریان بكه‌ینه‌وه له‌وه‌ی هه‌ڵه‌ن ئه‌گه‌ر پێیان وابێ ده‌توانن وه‌ك ساڵانی رابردوو له‌سه‌ر سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی نه‌وت به‌رده‌وام بن".
No comments:
Post a comment