پرس میدیا
وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى هه‌رێمى كوردستان لێژنه‌یه‌كى پسپۆڕى بۆ چاپكردنى كتێب پێکهێناوە و رێگە به چاپكردنى چه‌ند جۆرێكى كتێب نادات، بەتایبەت ئەو کتێبانەی ئاشته‌وایى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌شێوێنن یاخود بیرى توندڕه‌وى بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کتێبخانە گشتییەکانى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى هه‌رێمی کوردستان، ساڵی 2020 ژمارەی سپاردنی بە دوو هه‌زار و 634 كتێب له بواره جیاوازه‌كاندا داوە، به‌شێوه‌یه‌ك له هه‌ولێر هه‌زار و 105 كتێب، له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركووك و گه‌رمیان هه‌زار و 69 كتێب، له دهۆكیش 460 كتێب.
وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى لیژنەی باڵای پێدانی ژمارەی سپاردنی له كه‌سانى پسپۆڕ پێكهێناوە، بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و كتێبانه‌ى داواى پێدانى ژماره‌ى سپاردن ده‌كه‌ن.
لێژنه‌كه داواکارى نووسه‌ران و روناكبیران وه‌رده‌گرێت و له رێگه‌ى ئیمەیڵهوه بۆ لێژنه‌ى باڵاى ده‌نێرێت، ئه‌گه‌ر له‌ڕووى ناوه‌ڕۆكه‌وه كتێبه‌كه باش و گونجاو بوو، ئه‌وا رێگه‌ى پێده‌درێت چاپ بكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه رێگی پێ‌نادرێت.
لە ساڵی رابردووەوە رێگه به ده‌یان كتێب نه‌دراوه چاپ بكرێن، ئەمەش بەهۆی “بیرى توندڕه‌وییان تێدا بڵاوكراته‌وه، یاخود ئاشته‌وایى كۆمه‌ڵایه‌تیان شێواندووه، یان ویستویانه ئه‌و نووسراوه رسمیانهى حكومه‌ت له كتێبێكدا بڵاوبكه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند جۆرێكیش له كتێبى بیره‌وه‌رى كه به بڵاوكردنه‌وه‌یان كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى دروست ده‌بوو”.
پێكهێنانى لێژنه‌كه له‌كاتێكدایه وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى به‌فەرمی پێدانى ژماره‌ى سپاردنى كتێبى كردۆته‌وه ناوه‌ندى (مه‌ركه‌زى).
No comments:
Post a Comment