پرس میدیا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٥٦ دۆلار و ٥٩ سەنت و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە نزیکەی ٥٦ دۆلار و ١٤ سەنت بوو.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ زیاتر لە ٥٩ دۆلار، بەرزترین ئاستیەتی لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا.
لە ٢٠ی نيسانی ساڵی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی ئەمريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.
پێشتریش لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا
No comments:
Post a comment