بە ئەویتربونی کورد لە عێراق - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 بە ئەویتربونی کورد لە عێراق

بە ئەویتربونی کورد لە عێراق



پرس میدیا

دكتۆر سه‌ردار عه‌زیز


بە ئەویتربون یان بە ئەویدیکەبونی کورد لە عێراق پرۆسەیەکی بەردەوامە، هەتابێت زیاتر و زیاتر پەرە دەسێنێت. فۆکۆ چەمکی تەکنەلۆجیای خودی داهێنا، دەکرێت بە هەمان شێواز باس لە تەکنەلۆجیای ئەویتر بکەین. جیاوازی نێوانیان ئەوەیە، تەکنەلۆجۆیای خود، نەک تەنها ئەوانیتر، بەڵکو خودیش بەشێکە لە دروستکردنی. بەڵام تەکنەلۆجیای ئەویتر یان ئامرازەکانی ئەویتراندن دەکرێت بە گشتی لە لایەن ئەوانیترەوە بێت بۆ بە بابەتکردنی خودێکی دیاریکراو. ئەویتربون یان بە ئەویترکردن، ڕەنگە بە جۆرێک لە جۆرەکان بگەڕێتەوە بۆ بیرمەندی ناسراوی فەرەنسی سیمون دی بۆڤار، بەڵام ڕەگی دەگەڕێتەوە بۆ دیالیکتیکی ئاغا و کۆیلە لای هێگڵ.

زۆر بە سادەیی لە بەرامبەر ئەویتردا، خود هەیە. خود ئەویتر بەرهەم دەهێنێت، لە پرۆسەیەکی سیاسی و ئابوری و کەلتوری و دەرونیدا، دەکرێت هەموو ئەمانە لە تەکنەلۆجیادا کورتبکەینەوە. ئەم بە ئەویترکراوە، نەفرەتلێکراو و بوغزێنراوە، دەبێتە بەشێک لە بونیادنانی خود. ئێمە ئەمە بە زەقی لە ئەمڕۆی عێراقدا دەبینین. نوخبەی سیاسی شیعە، بە جەماوەرە توڕە و هەژارەکەیان دەڵێن، کوردستان هەموو داهاتەکانی ئێوە دەبات. بە مانایەکی تر هۆکاری هەژاریی و نەداریی و خراپی گوزەرانتان ئەوەیە کە زۆربەی داهاتەکەتان دەچێت بۆ کوردەکان. زۆرێک لە کوردیش هاوکارن لە دروستکردنی ئەم هەقایەتەدا. ڕەنگە هەر یەکێک ئامانجێکی تایبەتی هەبێت، بەڵام ئێمە لێرەدا لە کاریگەرە دوورمەودا و ترسناکەکانی دەڕوانین.

نوخبەی شیعە لێرەدا یارییەکی ئاسان و کۆن دەکات. یارییەک کە ڕەگی هەیە لە مێژوی مرۆڤدا. تاوانبارکردنی کەمینەیەک لە بەرامبەر هەموو کێشەکاندا. زەقترین نمونەی ئەمە تاوانبارکردنی جولەکەیە لە ئەوروپا بە بەرپرسیاربونیان بەرامبەر قەیرانی دارایی و ئابوری و سیاسی زۆرێک لە وڵاتەکان. لە ڕێگای ئەم تاوانبارکردنەوە زەمینەسازان بۆ سزادان و قڕ کردنیان. بەڵام ڕەنگە کەیسی جولەکە پەیوەست بێت بە سیستەمێکی تایبەتی سیاسی کە فاشیزم و نازیەتە. بەڵام ئەم پرۆسەیە لە دیموکراسیشدا ڕودەدات. 

یەکێک لە پاڵنەرەکانی جیونۆساید لە سەدەی بیستدا دەوڵەت بوە. هێلین فین جەخت لە ئەوە دەکاتەوە کە جینۆساید زۆرجار پێداویستی دەوڵەتە وەک بەشێک لە پرۆسەی بونیادنان. دەوڵەت بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆی بسەپێنێت، ڕێگرەکانی لەناوبەرێت، ببێت بە سەروەر و مۆنۆپۆلی هەموو سەرچاوەکانی هێزبکات، بە گژ هەموو ئەوانیتردا دەچێتەوە و ڕەوایی دەدات بە دژایەتیکردنیان. ئەم دژایەتییە لە دۆخی مۆدرێندا بە ناوی خەڵکەوە دەکرێت. کاتێک کورد دەکرێت بە بەرپرسی هەژاربونی ملیونان خەڵک، بە بەرپرسی نەبونی سادەترین پێداویستییەکانی ژیانی ڕۆژانەی ملیونان خەڵک. ئەوا دژایەتی کورد، بە ئەویترکردنی کورد، دەکرێت بە ناوی خەڵكەوە. لە دیموکراسیدا هەرشتێک خەڵک بە ڕەوای بزانێت ئەوا رەوایە. لەم ڕێگایەوە نوخبەی شیعە کەسێکی تر تاوانبار دەکات بە هۆکاری قەیرانەکانی خەڵك و خۆی لێ قوتار دەکات. لە هەمانکاتدا ئەم جۆرە سیاسەتە باجی نیە، هەروەها جگە لە خۆ دزینەوە، کارێکی ئاسانە. 

ئەگەر شەڕی شیعە و سوننە پاڵنەرەکەی دێوزەمەی ڕژێمی پێشوو بوو، لە گەڵ پێشینەییەکی مێژویی ئاینی، ئەوا شەڕی کورد، بردنی سامانی وڵات و هەژارکردنی خەڵكی شیعەیە. ئەم ڕێچکەیە ئەوەنیە لە جێگایەکدا بوەستێت بەڵکو دەبێتە هۆکاری دروستبونی ڕقێکی گشتی. ئەم ڕقە گشتییە لە میانەی بەردەوامی ژیان و ئازاری ڕۆژانە، دوبارە و دوبارە دەبێتەوە، چیرۆک و نەرەتیڤ و حەقایەکی خۆی بەرهەم دەهێنێت. وەک سلاڤینکا دارکیلک دەڵێت، ئێستا تێدەگەم بۆچی ئەو هەموو جولەکەیە کوژران، هۆکارەکەی هیچی تر نەبوو جگە لە بە ئەویترکردنیان، ناونانیان، کورتکردنەوەیان بۆ ئەویتر. ئیتر پاش ئەمە هەموو شتێک ڕێگەپێدراوبوو، تەنانەت هۆلۆکۆست و کامپەکان.

دیارە هۆکاری تر هەن کە پاڵنەری مامەڵەی بەغدان لە گەڵ کورددا، هۆکاری جیوپۆلەتیکی و بەرژەوەندی وڵاتانی دراوسێ و لاوازی کورد و هاوکاری هەندێک کورد لە خودنەفرەتی، خراپ ئیدارەدانی مەلەفی بەغدا و هەولێر زۆر هۆکاری تریش. بەڵام جیاوازی گەورە هەیە لە نێوان تەکنیک و ستراتیژدا. بەرپرسیارکردنی کورد بە هەژاری خەڵك، سەرەتای پرۆسەی لە مرۆڤخستنی مرۆڤی کوردە و ئەمەش بنەمای زۆر کاری ترە. بە ئەویتربوو، یانی نەفرەتلێکراو، بوون بە پاڵەوانی زۆر سەربوردە و هەقایەت کە وەک باوەڕ و ڕاستی بڵاودەبێتەوە و تەشەنە دەکات. لە نێو شیعەدا ئەو باوەڕە بونی هەیە کە لە کاتی هاتنەوەی مەهدی شەڕی لە گەڵ کورددا دەبێت. 

ژمن بونی کورد، بنەمای بە ئەویترکردن و شەڕکردنیەتی، بۆ ناکۆتا. ئەم دۆخە لە راستیدا بۆ هەردوو خەڵکی ئاسایی کورد و شیعە ترسناکە و ئەوان دەبنە سوتەمەنی ئەم دۆخە. نوخبەی سیاسی شیعە بە بەردێک دوو چۆلەکە دەکوژێت، لە کاتێکدا کەسێکی تر بەرپرس دەکات لە هەمانکاتدا خۆی لە بەرپرسیارێتی پاک دەکاتە و هەوڵی ئەوە ئەدا کە خۆی بکاتە

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©