"دەبێت ھەرێم و بەغدا نەرمی بنوێنن لەبەرامبەر یەکدیدا" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"دەبێت ھەرێم و بەغدا نەرمی بنوێنن لەبەرامبەر یەکدیدا"

"دەبێت ھەرێم و بەغدا نەرمی بنوێنن لەبەرامبەر یەکدیدا"



پرس میدیا 


بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی ڕایگەیاند دەبێت هەرێم و بەغدا بەرامبەر یەکتر نەرمی بنوێنن و بگەنە ڕێککەوتن.

د.محەمەد حوسام بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی رەوتی حیکمە ڕایگەیاند: نابێت هەرێم و بەغدا داواکارییەکانیان بەسەریەکتردا بسەپێنن،بەڵکو دەبێت هەردوولا هەوڵی چارەسەربدەن.

ڕاشیگەیاند پێویستە هەرێم چۆن داوای مافی خۆی دەکات لەهەمانکاتێشدا ئەرکەکانی جێبەجێبکات، ئێمە لەگەڵ ئەوەین هەرێم بەتەواوی مافی خۆی وەربگرێت.

د.محەمەد حوسام ئاماژەی بەوەشکرد لایەنی کوردی هەیە زۆر توندن و دەیانەوێت بەو جۆرە مافەکان لەبەغدا بەدەستبهێنن و دواتر خەڵکی کوردستانی پێ ڕازیبکەن،بەهەمانشێوە لەناو لایەنە شیعەکانیشدا لایەن هەیە توندە کە ئەوە کارێکی خراپە.

ئەو بەرپرسەی رەوتی حیکمە دەشڵێت بەڵام لایەنی کوردی دیکە هەیە نەرمی دەنوێنن ودەیانەوێت لەگەڵ بەغدا بگەنە رێککەوتن، پێویستە بەغداش وەک دۆست سەیری لایەنەکانی هەرێم بکات.

No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©