پرس میدیا
حاکم شێخ لەتیف
لەکوێی دنیادا ھەبوە ئەو بەناو سیاسیانە ئاوا تەراتێن بکەن ، ئەمە لەچ جۆر قوڕێک دروست کراون ؟
ئاخر ھەندێک ناھەقیەتی دوای سەدساڵ خەبات و خوێن رشتن داوابکات ئەوز کیانە بچوکەی باشور کەھیواو خەونی ھەموو کوردێک بوو کۆتایی پێ بێت و رادەستی بەغدای بکاتەوە؟
خەلکیان برسی و بێ مووچەوزەلیل کردوەو بەوەش دلیان ناخواتەوە ھەر رۆژەی تاوانێک دەکەن .
دوای سی ساڵ حوکمڕانی ئەو مەتکەب سیاسی و بنکردایەتیانە تا خۆیان پێیان کرا کردیان و خواردیان و دەستدرێژیان کردە سەر ئەرزو عەرزی خەلک ، ئێستا کە پیر بوون و ھیچیان پێ نەماوە ، کورو کچە لوسکەلەو بەنازەکانیان بەرداوەتە گیانی خەلک ، جگە لە دامەزراندن لە پۆستی باڵاو دروست کردنی کۆمپانیا بۆیان و کردنیان بەمافیا ، ھەر رۆژەی کەتنێک دەنێنەوە .
رۆژێک دارو دارستان دەسوتێنن رۆژێک ھەلدەکونە سەر چیشتخانە رۆژێک تەقە دەکەن، دیارە ئەوانەی کە کەشف دەبن تەنھا ئەو حاڵەتانەن کە گشتین یان لەگەل کەسی خاوەن پشت دەیکەن ، ئەگەرنا ر دەیەھا حالەتی وا خراپتر لەگەل خەلکی ھەژارو بێ دەست روودەدات و کەسی قوربانی ھەر ناوێرێ باسیشی بکات
ئەگەر وابڕوات خەلک ناچارە بگەرێتەوە بۆ قۆناغی تۆلە سەندنەوەی شەخسی و بەدەستی خۆی تۆلەی خۆی بکاتەوە وەک سەردەمی کۆمەگا کۆنەکانی پێش دەولەت و یاسا
ئیتر ئەگەر دەسەلات و پۆلیس حەدێک بۆ ئەوە دانەنێن و یاسا رۆلی خۆی نەبینێ ھەقە ئیتر ھەموو کەس چەکی پێبێ و ئەگەر لوسکەڵەی پشت ئەستور بە حیمایەی باوک ھاتە سەری بیکات بەپەند ، ئاخر ئەوانە جگە لە تاوانبارو مافیا چیتر نین و نابێ خەلک لێیان بترسێ ،دەبێ ئیتر خەلک دەستە وەستان نەبێ و خۆی دەست بوەشێنێ با ئیتر بۆ لەمەودوا ، ئەوان بێن و بپارێنەوە لە پۆلیسو ئاسایش تەقەکەرەکانیان بۆ دەسگیر بکات
یاع لە ئەندامانی کوردی مەجلیسی قیادەی سەورەو قیادەی قوتری
No comments:
Post a comment