بۆ ئەمریکا گومانی لە موشەکبارانەکەی سەر ھەولێر ھەیە..؟؟ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بۆ ئەمریکا گومانی لە موشەکبارانەکەی سەر ھەولێر ھەیە..؟؟

بۆ ئەمریکا گومانی لە موشەکبارانەکەی سەر ھەولێر ھەیە..؟؟



پرس میدیا


🔴جولاندی ھێزی پارتی و ئۆپەراسیۆنی شەنگاڵی تورکەکان و پلانەکانی حەشدی شەعبی چ پەیوەندیان بەمووشەک بارانەکەی ھەولێر ھەیە..؟؟ 


🔹دلشاد مجید - بەشی یەکەم... 


ئەمڕۆ دەبێتە شەش رۆژ، کەچی تائێستا ئەمریکیەکان بەشێوەی رەسمی ھیچ تەرەفێکیان لە ھێرشە مووشەکیەکەی سەر ھەولێر تۆمەتبار نەکردووە.. 
کەچی باشیش دەزانن کە تەنیا تەرەف، گەر بیەوێ ئەم کارە ئەنجام بدات ( حەشدی شەعبیە).. بەڵام ئەمجارە نەحەشد وە نەئێران خۆیان لەو ھێرشە نەکردۆتە بەرپرسیار، ھەروەھا نە ئەمریکیەکانیش (حەشد و ئێران) تاوانبار دەکەن.. !!
واتە دەبێت تەرفەکی تر ئەم ھێرشەی ئەنجام دابێ؟ گەیشتنی ئەو تەرەفەش بۆ ناو قوڵایی شاری ھەولێر ، دەبێت بەھاوکاری تەرەفێکی ناوخۆی ھەولێر، ئەم ھێرشە ئەنجام درابێت؟ بۆیە ئێستا ھەموو لێکۆڵینەوەکانی ئەمریکا بەو ئاراستەیە کە تا چ ڕادەیەک تەرەفەکەی ناوخۆی ھەولێر بەشدارە یا بێ ئاگایە لەو ھێرشە..!!
—————————————————————
پێش ئەوەی باسی گومانەکانی ئەمریکا و بەڵگەو فاکتەکانی بەردەستی ئەمریکیەکان بکەین.. بابزانین ھۆکاری حەقیقی پشت ئەو ھێرشە چیە؟ 
▪️ ھەموومان ئەوەمان لەبیرە لەگەرمەی خۆئامادەکردنەکانی سوپای تورکیا بۆ ئۆپەراسیۆنی سەر گارە.. پارتی چەندین ھێزی جوولاند بەرەو ئەو بیرە نەوتانەی کەکەوتۆنەتە ناوچە جێناکۆکەکان لەگوێرو مەخمور..!! لەم جوڵاندی ھێزە بیرۆکەی موشەکبارانکردنی پێگەی ئەمریکیەکان لەناو فرۆکەخانەی ھەولێر چەکەرە دەکات..!! 
بەڵام پرسیار ئەوەیە بۆ ھێز جوڵێندرا؟ وەبۆ بیرۆکەی ئەم ھێرشە دارێژرا..؟
▪️ دوای ئەوەی تورکیا لەسەر زاری سەرۆک کۆمار ئەردوگان، نیازی ھێرشی سەربازیان بۆسەر شەنگال ئاشکرا کرد ..حەشدی شەعبی لەو ڕۆژە بەبەردەوام ھێزی زیاتر ڕەوانەی شەنگال و تەلعفەرو سنووری سوریا دەکات، جگە لەمە حشدی شەعبی ھێزی زۆری بۆ ناوچە جێ باکۆکانی نێوان ھەرێم و عێراق رەوانەکردووە، بەتایبەتی بۆ کەرکوک دوبس و گوێر و مەخمور و دەشتی نەینەوا. حەشدی شەعبی پیلانیان ھەبووە ھەر لەگەل ھێرشەکەی تورکیا بۆ شەنگاڵ سێ ئامانج بەدەست بێنێ. کەئەویش لێدانە لەبەرژەوەندیەکانی تورکیا و ھاوبەشەکەی پارتی.. کەئەمانەن.. 
🔹دەست بەسەر تەواوی بیرە نەوتەکانی ئەو ناوچانە دابگرێ، کە ئێستا پارتی نەوتی لێ دەردێنی، ئەوانیش خورمەلەو جەستانە یە.. کەڕۆژانە (١٩٤) ھەزار بەرمیل نەوتی لێ دەھێنرێ، کەوەک لەبەڵگەنامەی ژمارە (١) خراوەتەڕوو 
بەمەش دوو ئامانج دەپێکیێ ...
یەکەمیان /تورکیا بێ بەش دەکا لەو رێژە نەوتە. 
دووەمیان/ باری ئابووری پارتی تێکدەدا و پارتی ناچار بکا کە مل دەدات بۆ داخوازی و مەرجەکانی بەغدا.
🔹ھەروەھا ئامانجێکی تری حەشدی شەعبی ئەوەیە ئەو گروپانەی داعش، کە لە ناوچە جێ ناکۆکان بوونیان ھەیە، دەریان پەڕێنن یا بیانکوژن. چونکە حەشدی شەعبی واھەست ئەم داعشانە بەدەستی ئەنقەست وەک بۆمێکی تەوقیتکراو لە نێوان سنوورەکانی ھەرێم و عێراق دانراون و ئەمەش بەدەستی تورکیا دەزانن.
🔹 حەشدی شەعبی بۆ کۆتایھێنان بەھەرشەکانی تورکیا و داعش ، دەیەوێ لەو ناوچانە بەتایبەتی لەشەنگال و مەخمور، پەکەکە بەھێز بکات، و لەژێر ناوی تەشکیلاتی حەشدی شەعبی ، ھێزی چەکداری بۆ پەکەکەو لایەنگرانی پەکەکە دروست بکات.
لێرەوە تێدەگەێن مەبەست لەپلانی موشەکبارانکردنەکە ئەوەیە کە ئەمریکاش بێنە ناو شەڕێک لەدژی حەشدی شەعبی و بەقازانجی تورکیا و پارتی..
—————————

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©