پرس میدیا
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، دووپاتی ده‌كاته‌وه كه وه‌زاره‌تی دارایی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رز نه‌كاته‌وه، له كاتێكدا بانكی نێوده‌وڵه‌تی لاری نابێ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23/3/2021، عه‌بدولهادی سه‌عداوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو، كه ده‌كرێ به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندیی عێراق، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر 130 هه‌زار دیناری عێراقی جێگیر بكرێ، كه به دیدی ئه‌و "گونجاو و په‌سه‌ندكراو و ماقووڵه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، كه دابه‌زاندنی به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی، زیانی له هاووڵاتیان داوه و ئێسته‌ش بانكی نێوده‌وڵه‌تی ناڕازی نییه له گۆڕینی به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلار، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی عێراق هێشتا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و نرخه نه‌گۆڕێ.
No comments:
Post a comment