چین دەستپێشخەرییەکی پێنج خاڵی بۆ چارەسەری کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستوەتە ڕوو - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

چین دەستپێشخەرییەکی پێنج خاڵی بۆ چارەسەری کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستوەتە ڕوو

چین دەستپێشخەرییەکی پێنج خاڵی بۆ چارەسەری کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستوەتە ڕوو



هەفتەی ڕابردوو کۆماری چین لەلایەن وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیەوە دەستپێشەخەرییەکی بۆ چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشکەشکردووە بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە.

کونسوڵخانەی کۆماری چین لە هەولێر ناوەڕۆکی دەستپێشخەرییەکەی تایبەت بۆ پرسی ناردووە، کە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، دەستپێشخەرییەکە ئاڕاستەی هەریەکە لە سعودیە و تورکیا و ئێران و ئیمارات و بەحرێن و عەممان کراوە.

دەستپێشخەرییەکە لەلایەن چین وانگ یی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەوە پێشکەش کراوە کە سەردانی ئەو وڵاتانەی کردووە.



ئەو خاڵانەی کە چین لەسەر دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشکەشیکردووە ئەمانەن:



یەكەم، بانگەواز بۆ ڕێزگرتنی هاوبەش. لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سیستەمگەلێكی سیاسی و كۆمەڵایەتی بەرقەرارە كە لە مێژووی شارستانییەتی بێ هاوتای ناوچەكەوە هەڵقوڵاون، بۆیە پێویستە ڕێزبگیرێت لە تایبەتمەندی و میتۆدەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها پێویستە دیدگای كۆن بگۆڕدرێت و تەنها لەڕووی ڕكابەریی جیۆسیاسییەوە سەیری ناوچەكە نەكرێت.



دووەم،پابەندبوون بە دادگەرییەوە، چارەسەركردنی كێشەی فەلەستین و هێنانەكایەی “چارەسەری دوو دەوڵەت” دەبێتە سەنگی مەحەك بۆ دادگەری لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئێمە پشتیوانی دەكەین لە هەوڵ و كۆششەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ مسۆگەركردن و هێنانە كایەی ئەم ئامانجە، پشتیوانی دەكەین لەگرێدانی كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی متمانەدار بۆ ئەم مەبەستە، هەركات بارودۆخەكەی گونجا.



سێیەم، مسۆگەركردنی بڵاونەبوونەوەی چەكی ئەتۆمی، پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان، بەهەنگاوی بەرجەستە دووری نێوانیان كەمتر بكەنەوە، ئەوەش بەگوێرەی سروشتی پێشچوونەكانی دۆسیەی ئەتۆمی، گەڕان بەدوای دانانی خشتەیەك و، نەخشە ڕیگەیەكدا تاكو لەمیانەیەیەوە ئەمریكا و ئێران بگەڕێنەوە بۆ پابەندبوون بە ڕێككەوتنی ئەتۆمییەوە.



كاری لەپێشینەی هەرەگرنگ ئەوەی ئەمریكا ڕێوشوێنی بەرجەستە بگرێتە بەر بۆ هەڵگرتنی سزا تاك لایەنەكانی لەسەر ئێران، لەبەرانبەردا، ئێرانیش دەگەڕێتەوە بۆ پابەندبوون بە ڕێككەوتنی ئەتۆمییەوە، بەجۆرێك كە “بەرهەمی پێشوەخت”ەی لێ بەدی بێت



چوارەم، پێكەوە كاركردن بۆ مسۆگەركردنی ئاسایشی هەموو لایەنەكان” ئاسایشی هەمووان”. مسۆگەركردنی ئاسایش و ئۆقرەیی لەڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا، پێویستی بەوەیە ڕەچاوی خەمی ڕەوای هەموو لایەنەكان بكرێت. پێویستە دەوڵەتانی كەنداو هان بدرێن بۆ پێكەوە گفتوكۆكردن و لێك تێگەیشتن و باشتركردنی پەیوەندییەكانیان پێكەوە. هەروەها پێویستە بەشێوەیەكی سەرسەختاتە قەڵاچۆی تیرۆر بكرێت و ناوچەكە لەتوندوتیژی دابماڵرێت.



پێنجەم، تاودانی كاروانی پەرەپێدان و هاوكاری، مسۆگەركردنی ئاسایش و ئۆقرەیی بەردەوام لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێویستی بە گەشەپێدان وهاوكاری و پەیوەستەگییە.



پێویستە تواناكان یەك بخرێن بۆ شكست پێهێنانی پەتای كۆرۆنا، بەخێراییش ئاسایی بوونەوەی ئابوری و كۆمەڵایەتی فەراهەم بكرێت.



كۆماری میللی چین تاكو ئێستا گرێبەستی هاوكاری و بیناكردنی ” پشتوێنە و ڕێگا”ی لەگەڵ 19 دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا واژۆكردووە، لەئیستاشدا لەگەڵ هەموویاندا هاوكارییەكان قووڵتر دەكرێتەوە. لە دۆسیەی قەڵاچۆكردنی پەتای كۆرۆنادا، كۆماری میللی چین لەگەڵ هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەماهەنگی كرووە.

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©