"بڕۆن ئەو متمانە و ئەمانەتە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی بەکار بھێنن!" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 "بڕۆن ئەو متمانە و ئەمانەتە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی بەکار بھێنن!"

"بڕۆن ئەو متمانە و ئەمانەتە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی بەکار بھێنن!"




پرس میدیا

سەنگەر گۆڕین!

رابون مەعروف

یەکەم: گۆڕینی بیروڕا ئاساییە! ئەوەی ئاسایی نییە و ھەستی زۆرینەی خەڵكی بریندار دەکات، بەکارھێنانی سامانی گشتی و دامەزراوە 'نیشتیمانیەکان! بۆ کڕینی وەلائی کەسانێك، کە رۆژانێك خەڵك متمانەی پێبەخشیون بۆ کار و ئەركیتر!








دوەم: سەرنجی زۆرینەی خەڵك، لەسەر سەنگەر گواستنەوەی سەرکردە و کەسایەتیەکانی گۆڕان و یەکێتییە بۆ لای پارتی! بەڵام، با پرسیارێکی رەوا بکەین: ئایا جیاوازی یەکێتی و گۆڕان لە پارتی چییە؟ یەکێتی و گۆڕان، وەك پارتی حیزبی بنەماڵەن، وەك پارتی کراونەتە ئامرازی بەرژەوەندی تایبەتی و خێزانی، وەك پارتی مەرکەزی و نادیموکراتن! کاتێك ئەم حیزبانە نەك ھەر لاسایی پارتی دەکەنەوە، بەڵکو لە بواری گوتار و روئیای سیاسی لە پارتی جێماون، ھەڵبەت لەو دۆخەدا، گواستنەوە بۆ ژێر چەتری پارتی چاوەڕێکراو دەبێت!








سێھەم: گرنگترین خاڵ، نەبونی گوتارێکی تۆکمە و دیدەگایەکی دیار و ئاشکرایە لای یەکێتی و گۆڕان و نەوەی نوێ و .. بە دڵنیاییەوە ئەو حیزبانە کێشەی گەورەی نەبونی گوتار و دیدەگایان ھەیە. نەك ھەر خەڵك، بەڵکو سەرکردەکانی ئەو حیزبانە خۆیشیان نازانن بە نیازی چین و دەیانەوێ ئایندەی ئەم وڵات و میلەتە بۆ کوێ بەرن! ھەڵبەت خەڵك و نەتەوە بە شاتە شات و شەڕە جوێن رێكناخرێن. نەبونی گوتار لای ئەو حیزبانە، خەڵكێکی زۆری توشی سەرلێشێواوی و نائومێدی کردوە. نائومێدیش دەرگای شکست و تەسلیمبون و گواستنەوەی وەلائی سیاسی دەکاتەوە.








چوارەم: خاڵێکیتر، کە حەز دەکەم ئاماژەی بۆ بکەم ئەوەیە کە، ھەرچەندە سەرنجی زۆرینەی خەڵك لەسەر گواستنەوەی سەنگەرە بۆ ناو پارتی، بەڵام لە راستیدا بەشێکی زۆر لە دامەزرێنەران و سەرکردەکانی ئۆپۆزیسیۆنی دوای ٢٠٠٩ چونە ناو یەکێتی! ھەڵبەت کە گواستنەوەی سەنگەر بۆ دەستخستنی سامانی ناشەرعی و بەرژەوەندی تایبەتی بێت، گواستنەوە بۆ ناو پارتی و یەکێتی ھیچ جیاوازی نییە.








پێنجەم: جێگەی داخ و نیگەرانیە کە ئەوانەی رۆژگارێك ئێمە و خەڵك متمانەمان پێکردون و پشتیوانی خەڵکیان وەك ئەمانەت دراوەتێ، بڕۆن ئەو متمانە و ئەمانەتە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی بەکار بھێنن! بەڵام بە دڵنیاییەوە شاتە شات و شەڕە جوێن و ھەڕەشەی بێ بنەما ناتوانێت ئۆپۆزیسیۆن لەم بارە ناھەموارە دەرباز بکات و ئەم میلەتە لە دۆخی ئێستا رزگار بکات. بە دڵنیاییەوە دەبێت کەلێن و کێشەکە لە ناو خۆمان بێت و ھەر لە ناو خۆمان چارەسەری بکەین.








شەشەم: ھۆکاری نەخۆشی و پەتاکە، نەبونی گوتارێکی تۆکمە و دیدەگایەکی ئاشکرا و رونە. ئەرکی ئێستامان، سازکردنی گوتار و دیدەگایەکی ئەوتۆیە کە خەڵك و لاوان و گەنجان بە جۆرێك رێكبخات، کە نەك ھەر لە تەنگانەدا پشتمان تێنەکەن، بەڵکو ئامادە بن گیانی خۆیشیانی بۆ بکەن بە قوربانی.








ئێمە نەمانوتوە کە ھەرگیز ناکەوین، بەڵام خوا یار بێت، ئەگەر بشکەوین، ھەڵدەستینەوە و بەردەوام دەبین. شکست و کەوتن، دەرفەتێکە بۆ دەستپێکردنەوەیەکی ژیرانەتر و ھۆشیارانەتر. گومانتان نەبێت، پشتیوان بە خوا، سەردەکەوین، چونکە بە ئومێد و بڕوایەکی قوڵەوە بەردەوامین!

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©