لەچەند کاتژمێری داھاتوودا گازەژەھراوییەکە دەگاتە ئاسمانی ھەرێم - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لەچەند کاتژمێری داھاتوودا گازەژەھراوییەکە دەگاتە ئاسمانی ھەرێم

لەچەند کاتژمێری داھاتوودا گازەژەھراوییەکە دەگاتە ئاسمانی ھەرێم


پرس میدیا
پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا شەپۆلێکى گازى دووەم ئۆکسیدى گۆگرد، کە گازێکى ژەهراوییە، لە ئیتالیاوە بگاتە ئاسمانى عێراق و هەرێمى کوردستان و لەوبارەیەوە، کەشناسى هەرێم دەڵێت، "مەترسى لەسەر تەندروستى هاوڵاتیان دروست ناکات"، هاوکات، دەستەى ژینگەى هەرێمیش دەڵێت، "تاوەکو بەیانی گازەکە دەگاتە هەولێر و سلێمانی و پێویستە هاوڵاتیان زیاتر پابەندی بەستنی ماسک ببن."

وەزیری تەندروستی کاتی راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆی ئاشکراکرد

ئەژى چەتۆ وتەبێژی بەرێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، "سەرچاوەى ئەو گازە ژەهراویە دەگەڕێتەوە بۆ گڕکانى ئیتنا لە دورگەى سقلیە لە باشورى وڵاتی ئیتاڵیا کە یەکێکە لە چالاکترین گڕکانەکانى جیهان، کە لە کۆتایى مانگى ئاداردا تەقیوەتەوە و بووەتە هۆى ئەوەى دووکەڵ و بارستەیەک گازى ژەهراوى فڕێبداتە دەرەوە، کە ئەگەر بە چڕى روو لە ناوچەکانى دانیشتوان بکات مەترسى لەسەر تەندروستى دروست دەکات."




ئەژى چەتۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو بارستە گازە کە یەکێکیان بریتیە لە گازى دووانە ئۆکسیدى گۆگرد (So2) و لە چەند رۆژى رابردوودا گەیشتوەتە ئاسمانى باکورى میسر و باکور خۆرهەلاتى لیبیا، بەهۆى هەڵکردنى باى رۆژئاواشەوە بەشێک لەو بارستە گازە بەرەو ناوچەکانى رۆژهەڵاتى ناوەراست کشاوە و پێدەچێت لە کاتژمێرەکانى داهاتوودا بگاتە ئاسمانى عێراق بەڵام لە ئاستە بەرزەکاندا."




راشیگەیاندووە، "پێویست ناکات هاوڵاتیان توشى ترس و دڵەڕاوکێ ببن بەهۆى هاتنى ئەو بارستە گازە، چونکە هیچ مەترسیەک دروست ناکات، ئەوەش لەسەر بنەماى ئەوەى ئەو وڵاتانەى کە کەوتنەتە ژێر کاریگەرى ئەو دووکەڵ و گازەوە هیچ حاڵەتێکى نائاساییان رانەگەیاندووە."




باسی لەوەشکردووە، "پێشتریش چەند جارێک ئەو گڕکانە تەقیوەتەوە و دووکەڵ و تەمومژى بڵاوکردووەتەوە، بەڵام نەبووەتە مەترسى بۆ سەر تەندروستى دانیشتوانى ئەو ناوچانە."




لای خۆشییەوە، ئەحمەد محەمەد وتەبێژى دەستەى ژینگەى هەرێم لە پانۆرامای ئێن ئاڕ تى راگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە ماوەى ٢٤ تا ٤٨ کاتژمێرى داهاتوودا ئەو شەپۆلە گازە بگاتە ئاسمانى عێراق و هەرێمى کوردستان، دەشڵێت، ئەگەر لەو کاتەدا باران هەبێت دەبێتەهۆى بارانى ترشەڵۆک ئەوەش کاریگەرى لەسەر مرۆڤ و ژینگەش بە گشتى دەبێت.




ئەحمەد محەمەد ئەوەشی خستووەتەڕوو، گازەکە تاوەکو ئێستا بەشێوەی ئاسایی هاتووە و خێرایی با رۆڵ دەبینێت لە خێرا گەیشتنیدا و لە چەند کاتژمێرێکی داهاتوو و تاوەکو بەیانی گازەکە دەگاتە هەولێر و سلێمانی.




راشیگەیاند، پێویستە هاوڵاتیان زیاتر پابەندی بەستنی ماسک ببن، بە تایبەت ئەوانەی نەخۆشی هەستیاریان هەیە وەک رەبۆ و نەخۆشی بۆری هەوا و سیەکان و پێست، دەشڵێت، پێویستە هاوڵاتیان تاوەکو بتوانن نەیەنە دەرەوە و بەپێی پێویست نەبێت سەردانی شوێنەکان نەکەن.




وتەبێژى دەستەى ژینگەى هەرێم وتیشی، چونکە باران نییە بۆیە کاریگەریی کەمترە، ئەگەر باران ببارییایە مەترسیەکەی زیاتر دەبوو.









داواکاری گشتی لەسەر قسەکانی پیر لوقمان هاتەدەنگ

هاوکات، رێبین سەمەد قوتابی لە بواری پیسبوونی نەوتی لە چەند خاڵێکدا مەترسییەکانی لەسەر بڕ و مەودای گازەکە بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە:




-گازێکی تا ئەندازەیەک قورسە و بەرزی کەمە.




-بە چاو نابینرێت بەڵام بۆنێکی ناخۆشی هەیە.




-بوونی لە هەوادا کاریگەری دەخاتە سەر جۆری خاک لەوانەیە لە خاکێکی بە بەرهەمەوە بگۆڕێت بۆ بەرهەم لاواز.




-کاریگەری دەکات لەسەر گەڵای رووەکەکان و لەوانەیە بەشێکیان وشک بێت.




-کاریگەری دەکات لەسەر جۆری ئاو لە رەنگ و تام.

No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©