پرس میدیا
مەسرور بارزانی..
بۆ ڕاگرتنی بەیاننامەکەی ئەمریکا..
لەدواکۆبوونەی لەگەل ئەمریکیەکان، ھەندێک بەڵێنی داوە..!!!
🔷ئەمریکیەکان دەڵێن گفتووگۆکان لەگەل حکومەتی ھەرێم ئیجابیە.
🔷 چاوەڕێی جێ بەجێکردنی بەڵێنەکانی مەسرور بارزانین..!!
ئەمریکیەکان بۆ ئازادکردن و چارەسەرکردنی مەلەفی دەستگیراوانی بادینان.. زۆر بەجدی ھاتوونەتە سەرخەت. بۆیە دەبێ حکومەتی ھەرێم باش لەوە بگات، کە کەیسی ئازادیەکان و ئازادی ڕادەبرین یەکێکە لەپرنسیپەکانی ئێدارەی نوێی ئەمریکا، کەبەھیچ شێوەیەک شازس لەسەر ئەو مەسەلەیە ناکات.
کاتێکیش ھەموو ھەوڵەکانی ئەمریکا لەگەل حکومەتەکەی مسرور بارزانی گەیشتە بن بەست. ئەمریکیەکان لەڕێگای بەیاننامەیەک وویستیان دوا ھەڵوێستی خۆیان و نەخشە ڕێگای کارکردنی داھاتوویان سەبارەت بەمەلەفی دەستگیراوانی بادینان بە جیھان و خەلکی ھەرێم حکومەتی ھەرێم ڕابگەیەنن، ئەوەبوو ڕۆژی شەممەی ڕابردبوو ٥/١٥ وویستیان بەیاننامەکە بڵاو بکەنەوە.
کاتێک حکومەتەکەی مەسرور بارزانی ، دڵنیا دەبێتەوە کە ئەمریکا ئەو کارە دەکات، ھەمان ڕۆژ ٥/١٥ لەڕێگای نوێنەری حکومەتی ھەرێم (بەیان سامی عبدالرحمن )داوای دیدارو چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەمریکیەکان دەکات.
ئەوەبوو ڕۆژی دواتر ٥/١٦ وەفدێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، تایبەت بە پرسی سوریا ، کە لەوکاتەدا لەسوریا دەبن، بەکۆپتەر لەسوریاوە دەگەنە، بنکەی سەربازی ئەمریکیەکان لەناو فرۆکەخانەی ھەولێر.
دواتر لەگەل مسرور بارزانی کۆدەبنەوە.
بەگوێرەی زانیاریەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ، لەئەنجامی ئەو کۆبوونەوەیە، ئێستا دیالۆگ ھەیە لەگەل ھەولێر، بەمەزەندەی ئەوان دیالۆگەکەش پۆزەتیڤە، حکومەتی ھەرێم ھەندێ بەڵێنی داوە، لەبەرامبەر ئەوەشدا ئەمریکیەکانیش چاوەڕێی جێ بەجێکردنی ئەو بەڵێنانەن..
بۆیە لە ئێستادا بلاوکردنەوەی بەیاننامەکە ڕاگیراوە، بەڵام ئەگەر چارەسەرکردنی ئەو مەلەفە بەگوێرەی خواستی ئەمریکا نەبێ ، ئەو بەیاننامەیە ئامادەیە لەھەرکاتێک و ساتێک بیەوێت ئەمریکیەکان بڵاوی بکەنەوە.
بەڵام لەبەر ئالۆزنەبوونی گفتۆگۆکە. سەرچاوە ئەمریکیەکە پێیان ڕانەگەیاندن کە جۆری بەڵێنەکان و چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەو مەلەفە چیەو چۆنە.!!
No comments:
Post a Comment