لە ١٤ شاری جیھان گردبونەوەی ناڕەزایی دژی پاراستنی تاوانباران لەسزا بەڕێوەچوو - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لە ١٤ شاری جیھان گردبونەوەی ناڕەزایی دژی پاراستنی تاوانباران لەسزا بەڕێوەچوو

لە ١٤ شاری جیھان گردبونەوەی ناڕەزایی دژی پاراستنی تاوانباران لەسزا بەڕێوەچوو

 


پرس میدیا

لە ١٤ شاری جیھان گردبونەوەی ناڕەزایی دژی پاراستنی تاوانباران لەسزا بەڕێوەچوو

رۆژی یەکشەمە بەرواری ٢٠٢١/٧/١٨ لە ١٤ پایتەخت و شاری جیھانی گردبونەوەی ناڕەزایی و کەمپینی کۆتایھێنان بە پاراستنی تاوانباران لە سزا لەعێڕاق لەژێر دروشمی (  EndImpunity in Iraq #انهاء_الافلات_من_العقاب) بەڕێوەچوو، ئەم کەمپینە زیاتر لە مانگێکە ئامادەکاری بۆ دەکرێت لەلایەن چالاکوانانی ناوەوەو دەرەوەی عێڕاق، گرنگترین ئامانجی گردبونەوەکان ئاگادارکردنەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیە لەتاوان  گەندەڵیەکانی سیاسیەکان و رێگرتن لەتیرۆری سیاسی و کوشتن و رفاندنی چالاکوانان و سزانەدانی تاوانباران.

لە گردبونەوەکەی شاری لەندەن کە لەمەیدانی ترافالگار بەڕێوەچوو ژمارەیەک لە چالاکوانی کورد و عەرەب تێیدا بەشداربوان بە بەرزکردنەوەی بەئاڵای کوردستان و عێڕاق  و دروشمی جۆراوجۆرەوە.

سەرەتای گردبونەوەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەھیدان دەستیپێکرد و دواتر دوو بەیاننامە بە زمانەکانی عەرەبی و کوردی خوێنرانەوە.

علی احمد یەکێک لەبەشداربوانی گردبونەوەکە رایگەیاند ئێمە لە ترسی زوڵم و زۆری میلیشیاکان رامانکردوە و ئێستا ھەموو ھەوڵێکی مەدەنی دەدەین بۆ ئاگادارکردنەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەو بارودۆخەی کەبەسەر عێڕاقدا ھێناویانە.

ئەرکان محمدیش بە دەم ھوتافکێشانەوە وتی لەدوای ٢٠٠٣ ەوە بە ھەزاران چالاکوان و کەسایەتی کاریگەر تیرۆر کران نەک تاوانباران سزا نەدران بەڵکو ئازادانە دەسوڕێنەوە و ھەندێکیشیان پلەو پایەیان بەرزتر کراوەتەوە.

ھاوڕی یاسین چالاکوانی مەدەنی ئاماژەی بەوەدا ئێمەش وەک کورد کە پێکھاتەیەکی سەرەکی عێڕاقین ئەمڕۆ بەشداری سەرەکی بوین لەم گردبونەوەکەیەو پێمان وایە ئەو عەقڵیەتە میلیشیایەی لە بەغداد ھاشم ھاشمی و لە کەربەلا ئەیھاب وەزنی ولە بەصڕە رھام یعقوب تیرۆر دەکات، ھەمان عەقڵیەت لە ھەولێر سەردەشت عوسمان و لە کەلار کاوە گەرمیانی و لەدھۆک ویدات حسێن و لەکەرکوک سۆرانی مامە حەمە تیرۆر دەکات.

وەک چۆن حکومەتە میلیشاییەکەی بەغداد لەدوای خۆپیشاندانەکانی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ەوە زیاتر لە ٨٠٠ خۆپیشاندەر دەکوژێت، بە ھەمان شێوە  عەقڵیەتی میلیشیای کوردی لە ھەولێر و بادینان  زیاتر لە ٧٠ چالاکوان و رۆژنامەنوس و مامۆستا دەگرێت و دەیانخاتە کونجی زیندان تەنھا لەبەرئەوەی رەخنەیان گرتوە و داوای مافەکانی خۆیان کردوە.

بۆیە ستەم ھەر ستەمە جا کورد بیکات یان عەرەب، ئێمە دژی زوڵم و ستەمین جا حەشدی شەعبی بێت یان پارتی و یەکێتی!

بۆیە ئێمە لەدەرەوە ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ ناساندن و ئاشکراکردنی تاوانباران بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەم کەمپینە سەرەتایەکی باشە بۆ کۆکردنەوەی چالاکوانانی عێڕاقی لەسەرانسەری جیھاندا.

شایانی باسە لەھەمان رۆژدا گردونەوە و ناڕەزاییەکان لە شارەکانی بەغداد، پاریس، جنێف،مالمۆ ،ھیلسنکی، بڕۆکسل،دین ھاخ، ئۆتاوا،مسیساغا، میشیگان، تەکساس،کالیفۆڕنیا، واشنتۆن بەبەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکوان بەڕێوەچوو.

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©