پڕسی سەرۆک کۆمار لە ئێستەدا پرسێکی زۆر گەرمە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پڕسی سەرۆک کۆمار لە ئێستەدا پرسێکی زۆر گەرمە

پڕسی سەرۆک کۆمار لە ئێستەدا پرسێکی زۆر گەرمە





پڕسی سەرۆک کۆمار لە ئێستەدا پرسێکی زۆر گەرمە لە نێو ماڵی کوردا ئێستا دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراوه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كۆميسیۆنه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كان راگه‌یێندراون،واتا ماوەیەکی کە ده‌ست به‌و رێكارانه‌ ده‌كرێت كه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دیاریكردنی سه‌رۆككۆمار و پێكهێنانی حكومه‌ت پێویستن
. ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌نێو هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان، ته‌نانه‌ت له‌نێو میدیا و گفتوگۆی نوخبه‌ی سیاسی و رۆشنبیرانی كوردیشدا هه‌موو سه‌رنجه‌كان خراونه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ی شیعه‌كان له‌نێو خۆیاندا رێكده‌كه‌ون بۆ دیاریكردنی بەربژێری سه‌رۆك وه‌زیران و چاویان له‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سی ده‌ستنیشانكراو بكه‌ونه‌ گفتوگۆوه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆست و پشكه‌كانی كورد. كه‌ هه‌ق وابوو كوردیش له‌نێو ماڵی خۆی سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی ئه‌وه‌ بێت چۆن به‌شداری ده‌كات و چاوی له ‌كام پۆست و جومگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی عيراقه‌، تا بتوانێت دڵنیایی ئه‌وه‌ی هه‌بێت دۆخی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ ئێستا باشتر بێت.




لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە دابه‌شكارییه‌ی له‌نێوان پێكهاته‌كان كرا وه‌ك به‌ركه‌وته‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ هه‌ریه‌ك له‌ پێكهاته‌كان, كورد سه‌رۆك كۆماری بدرێتێ‌ و سوننه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و شیعه‌ سه‌رۆكوه‌زیران، له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مه‌ وه‌ك جۆرێك له‌ دڵنیایی بوو بۆ هه‌ر یه‌كه‌یان كه‌ له‌ ترۆپكی حوكمڕانیی وڵاتدا به‌شدارن و به‌ هاوبه‌شی عيراق به‌ڕێوه‌به‌رن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ناهاوسه‌نگ ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌شی هه‌ره‌ زۆری خرایه‌ ده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیران، واتە: ده‌سه‌ڵات كه‌وته‌ ده‌ستی شیعە.




کورد بۆئەوەی بتوانێت بە بەهێزی بچێتە بەغداد، بێگومان ده‌بێت له‌ناوماڵی كوردستان یه‌ك هه‌ڵوێست بن، به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی. بڕیاری ئه‌وەش‌ بدرێت سبه‌ینێ‌ هه‌ر كاره‌كته‌رێكیان نارده‌ به‌غدا هه‌ردوو حزبه‌كه‌ پشتیوانی لێبكه‌ن، مافی ئه‌وه‌ی بدرێتێ‌ نوێنه‌رایه‌تیی گه‌لی كوردستان بكات له‌ به‌غدا. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ بكه‌ن ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه‌ جۆری به‌شداریی كورد له‌ حوكمڕانی له‌ عيراق بچێته‌ قۆناغێكی دیكه‌وه‌ كه‌ جۆرێك له‌ دڵنیایی ده‌سته‌به‌ر بكات به‌شێك له‌ خواست و مافه‌كانی كورد به‌دی بهێندرێن.‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌كات، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌و پۆستانه‌ی وه‌ك پشكی كورد وه‌ریان ده‌گرن و هه‌ركه‌سێكیان بۆ دیاری بكرێت، پێگه‌ و رۆڵیان به‌و جۆره‌ ده‌بێت جگه‌ له‌ ئیمتیاز و مووچه‌ بۆ خۆیان، هیچی بۆ خه‌ڵكی كوردستان لێناچننه‌وه




سەرۆک کۆمار و بەربژێرە کانی ناو یەکێتی لە ئێستەدا زۆر باسو خواسی لێدە کرێت وەکو بەرهەم ساڵح ، لەتیف رەشید و مەلابەختیار ناویان لە سەرەوەی لیستەکەدایە، بە ئاماژەکانی سێ ساڵی رابروی پەیوەندیەکانی بەرهەم و بارزانی چانسی دوبارەبونەوەی زۆر ئەستەمە، ئەگەر بارزانی تەکلیفی ئێرانیەکان و هێزەکانی شیعەی عێراق نەشکێنێ ! لەتیف رەشید لەو نێوەندەیا پێگەی لە مەلا بەختیار بەهێز ترە ، خۆ ئەگەر ەبارزانی نەچێتە ژێر باری تەکلیف و سەودا و مامەڵەوە بە دڵنیایی دڵخوازی خۆی مەلا بەختیار ئەبێت .




من خۆم باوەڕم وایە کورد جگە لە ئیحراجی و هەندێ دەستکەوتی شەخسی و حیزبی هیچی لە پۆستەکانی بەغدا نەچنیوەتەوە ، بەشداریشی لە حوکمڕانی عێراقدا، جگە لە مایکاب و رتوشکردنی ناشرینیەکانی پرۆسەی سیاسی عێراق و شەرعیەتدان بە وەهم و درۆی دیموکراسی وڵات هیچیتر نیە ..! باشترین بژاردەش بۆ کورد، بەشداریکردنێتی بە تەنیا نوێنەرێک لە حوکمەتەکانی ئایندەی عێراقدا، ئەوەش تەنیا بۆ پەیوەندیەکان و بۆ ئەوەی داوای مافە دەستورییەکان و ڕای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە ناوەندی دەسەڵات بگەیەنێت


No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©