پرس میدیا
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرگای پێشکەشکردنی بۆ سەرۆکى چوار زانکۆ کردەوە و رایگەیاند، پێویستە ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت و نازناوی زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت، هەروەها دەبێت خزمەتى لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، "لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستى (4) سەرۆک زانکۆ و (سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ خوێندنى ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی) ڕادەگەیەنێت، پۆستەکانیش بریتین لە سەرۆکى زانکۆی سلێمانى، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و سەرۆکی زانکۆی چەرمو".
ئەوەش هاتووە، "هەر کەسێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى تێدایە، دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى پێشکەشکاراندا تۆمار بکرێت."
مەرجەکان بۆ پۆستی سەرۆکی زانکۆ بریتین لە:
1- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
2- نازناوی زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
3- خزمەتى لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
مەرجەکان بۆ سەرۆکی دەستی کوردستانی بۆ خوێندنى ستراتیژی و توێژینەوەی زنستی:
- هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بێت لەیەکێک لەبوارەکانی زانستی.
- نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆر کەمتر نەبێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەڵێت، "ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەشدەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بەمەبەستى بەرەو پێش بردنى زانکۆکەی بۆ ئەو چوار ساڵەى کە لە پۆستەکەى بەردەوام دەبێت، هەروەها زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنۆلۆجیای بواری خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت. دواین کاتیش بۆ پێشکەشکردنى (C.V) و پوختەى ڕاژە، تاکو کۆتایی دەوامى فەرمى ڕێکەوتى (2021/12/12) ڕۆژى (یەکشەمە) دەبێت."
No comments:
Post a Comment