پرس میدیا
کەشناسیی هەرێم هاتنی شەپۆلێکی بەفر و بارانی ڕاگەیاند
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمشەو شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە بەشێک لە ناوچەکان دەکات و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفەر دەبارێت، دەشڵێت، سبەینێ شەپۆلەکە کۆتایی دێت.
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم (یەکشەممە 5ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئەمشەو باران لە بەشێک لە ناوچەکەمان دەبارێت، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر رێژەى بارانەکە زێاتر دەبێت پاشان دهۆک و سلیمانى."
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییە سنورییە بەرزەکان بەفر دەبارێت."
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، " ئەم باران بارینە بەشێوەیەکى لاواز لەسەر ناوچەکە دەمێنێتەوە تا کاتەکانى بەرەبەیان و پاشان کۆتایى دێت. "
No comments:
Post a Comment